ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داواخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نۆێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته، زیاتر له ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌ر به شیركه‌تێكی په‌یمانكاری له ناوچه‌ی هێڵی جنووبی شه‌رق كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، هێشتا نه‌یانتوانیوه به داواكارییه‌كانیان بگه‌ه‌ن. به وته‌ی ناوبراو چه‌ندین مانگه بۆ گه‌یشتن به خوسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕین به‌ڵام له‌م ماوه‌یه نه په‌یمانكار و نه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران وڵامدره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نه‌بوون.