كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه ئێستا و چڕبوونه‌وه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی قه‌یرانی كۆرۆنا، دواخرانی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، بیمه‌ی ته‌كمیلیشیان كه هه‌موو مانگێك له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه پچڕاوه و هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی ده‌رمانیان پێ نادرێت.