كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی پله به‌رقییه‌كانی هێڵی چواری میترۆی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ حه‌قده‌ست، له به‌رانبه‌ر بینای شۆرای شار، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سێ مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت جێژنانه و سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٩یانیش په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٩ تا ئێستایان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه كه بووه‌ته هۆی نوێ نه‌كردنه‌وی بیمه‌نامه‌كانیان و بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگۆزارییه‌كانی بیمه‌ی ده‌رمانی.