كرێكارانی په‌یمانی به‌شێك له فازه‌كانی پاڵاوتنی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٦ و ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداختی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون و ڕایانگه‌یاند: كاتی پشوودانیان هاتووه به‌ڵام گیرفانیان خاڵیه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌و نێو بنه‌ماڵه‌كانیان. كرێكارانی ناڕازی به‌كۆبوونه‌وه و داخستنی ڕێگای هاتووچۆی شیركه‌ت خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون.