كرێكارانی په‌یمانی ئیداره‌ی هاتووچۆی جاده‌یی لۆڕستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یمانكارانی ئه‌و پڕۆژه ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی نه‌بوونی بوودجه ناتوانن حه‌قده‌ست مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت بكه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌وته‌ی كرێكاران په‌یمانگار بڕه پاره‌كه‌ی خۆی له خاوه‌نكاری سه‌ره‌كی وه‌رگرتووه به‌ڵام له په‌رداختی خواسته‌كانی كرێكاران خۆده‌بوێریت.