كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی پرۆفیلی ساوه ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای سه‌خت و زیانبار بۆ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، كۆبوونه‌وه.
له كارخانه‌ی پرۆفیلی ساوه، هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی مه‌ركه‌زی نزیكه‌ی ٨٠٠ كرێكار خه‌ریكی كارن كه له ساڵی ٩٨ه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ختیی كاره‌كه‌یان له لایه‌ن ئیداره‌ی كاری ساوه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، ئه‌گه‌رچی پیشه‌كانیان له كاره سه‌خت و زیانباره‌كانه، به‌ڵام له ساڵی ٩٨ به‌ره‌و ئەولا ئیداره‌ی كاری ساوه‌ی به‌پێی ڕاپۆرتی كارناسانی ته‌ندرووستی، سه‌ختیی كاری كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی ته‌ئید نه‌كردووه و به‌مجۆره خانه‌نشینكراوانی ئه‌م ناوه‌نده مه‌زایای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كانیان به‌ر ناكه‌وێت.