ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی جۆشكاری پترۆشیمی ئیلام، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی به‌ستنی قه‌رارداده‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی ئه‌و ناوه‌نده، ماوه‌ی ساڵ و نیوه كه وه‌كوو جۆشكاری به‌شی فه‌نی له‌و ناوه‌نده شه‌وانه‌ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و بڕیار وابووه كه ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان هه‌بێت، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و خاوه‌نكار وتوویه كه ده‌بێت به شێوه‌ی ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان كار بكه‌ن.