كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی “فه‌جری جه‌م له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و دۆخی ناله‌باری كاری ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری لابردنی كاركردنی زۆره‌ملی جیا له هه‌شت كاتژمێری كاری خۆیان و یه‌كسان كردنی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌ییه‌كانیان له شیركه‌ته‌كانی دیكه بوون. جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه بردنی چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له مانگه‌كانی پێشوودا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.