سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان،كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕۆژمۆزدی پرۆژه‌ی پارس جنووبی “ئاینه‌ی ته‌مام نه‌ما”، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی كاری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نه‌بوونی بیمه و ئیمكانی خانه‌نشینی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و نه‌درانی حەقدەستەکان، هۆكاری كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیانه. له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌بوونی بێهداشت و جێگه‌ی شیاو بۆ حه‌سانه‌وه له كه‌مپ و كانێكسه‌كان، ئاستی نزمی خۆراك، نایەکسانی و نەبوونی یاسا کارێکی ئینسانی، كرێكارانی كردووەته به‌رده‌ی خاوه‌نكار.