كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاكسازی له باروودۆخی ژیان و ڕه‌فاهی كریكارانی ئه‌م ناوه‌نده، له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی ناڕازی به جه‌غت كردنه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری نه‌وت بۆ شیركه‌ته‌كانی ژێرشاخه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه سه‌باره‌ت به ١٦ ڕاگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ باروودۆخی كرێكاران، ڕایانگه‌یاند: “په‌رداخت هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ و حه‌قده‌ستی وه‌به‌رهێنان به پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته، په‌رداختی مه‌زایا به كارمه‌ندان و كرێكاران هه‌روه‌ها دامه‌زرانی بنه‌ماڵه‌كانیان له شیركه‌ته‌كانی ژێر شاخه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت” به‌ڵێنه‌كانی وه‌زیری نه‌وتن كه تا ئێستا جێبه‌جی نه‌كراوون. هه‌روه‌ها كرێكاران له به‌شێكی دیكه له داخوازییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری په‌رداختی ١٠٠ له سه‌دی هه‌زینه‌كانی به‌شی ده‌رمان به تایبه‌ت به‌شی ددان پزیشكین كه وه‌زاره‌تی نه‌وت پێشتر به‌ڵێنی دابوو .