کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

تجمع کارگران نیشکر هفت تپه 3

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ته‌واوی به‌شه‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و له‌ نێو ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

‌به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، داخوازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ بریتین له‌: “نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، هه‌روه‌ها كۆتانی ده‌ست به‌جێی واكسێنی كۆرۆنا”. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتریش سه‌ندیكاری كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا، خوازیاری مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌ هۆی ڕاگیرانی ڕه‌وه‌ندی مه‌حاكمه‌ی به‌ڕیهوبه‌رانی ئێختلاسگه‌ر له‌م شیركه‌ته‌ بوون. له‌ به‌شێك له‌م به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌ كه‌ “له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس كه‌ مه‌حاكمه‌ی كه‌سانێكی فاسید وه‌كوو “ئه‌سه‌د به‌یگی”یان ڕاگرتووه‌، مانگرتنی كرێكارانی ته‌واوی به‌شه‌كانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ ده‌ست پێده‌كات”