ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی به‌شی “ئه‌ركان سالس” له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی له‌وانه “هۆڵدینگی” خه‌لیجی فارس، له ئاست داواكاری گۆڕینی شوێنی كار و نه‌مانی په‌یمانكاران، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه و له شه‌قامه‌كانی به‌نده‌ری ماهشه‌ر رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی ماهشه‌ری خووزستان له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و وتوویه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی به بۆنه‌ی به‌ڕێوه بردنی مادده‌ی ٣٨ له یاسای كار و مادده‌ی ٢٧ له یاسای كار له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری و به‌ڵێننامه‌ی ژماره ١٠٠ی “ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار” له سه‌ر وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان له كارگه‌یه‌كدا به‌ڕێوه چووه.