كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ئاق ده‌ربه‌ند”ی سه‌ره‌خس، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه كه ماوه‌ی ١١ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: حه‌قده‌ستی دواخراوی ساڵی پار و ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه. سه‌ره‌ڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌كانیانیش به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه به‌شوێن به‌شداری به‌رینی كرێكارانی ئه‌و مهعهدهنه له مانگرتنه‌كانیان، فه‌رمانداری سه‌ره‌خس به‌ڵێنی دابوو به‌شێك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.