كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی سوربی شاری ڕاور هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری ئۆستانی كرمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی گشتی كار، ته‌عاون و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ئۆستانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی دیكه‌یان بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر چی دۆخی كاره‌كه‌یان هه‌روه‌ك كاركردن له مه‌عده‌نی “زۆغاڵ سه‌نگه” به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له خواره‌وه‌ی ئه‌وانه. شایانی باسه به‌شێك له‌و كرێكارانه كاتێك گه‌ڕابوونه‌وه شوێنی كاره‌كانیان پاره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له به‌ر كۆبوونه‌وه‌كه نه‌چووبوونه سه‌ر كار له حه‌قده‌ستی مانگه‌كه‌یان كه‌م كرابوو.