ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی “گوڵ تووت” بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شاری زه‌ره‌ند، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی “گوڵ تووت” به بۆنه‌ی هه‌بوونی په‌یمانكاری به‌شی خسووسی، له ته‌واوی مه‌زایای یاسای كار بێبه‌ش كراون، له هه‌مان كاتدا په‌یمانكاران به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی حه‌قده‌ستی كرێكاران به نیوه‌چڵی په‌رداخت ده‌كه‌ن و له پێدانی حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش خۆده‌بوێرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاڕی ئه‌م كرێكارانه له كاره سه‌خت و زیانباره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام په‌یمانكاران حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت ناكه‌ن .