كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی “زۆغاڵ سه‌نگی” كرمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی “ئه‌بۆڵفه‌زڵ” هه‌ڵكه‌وتوو له سێڕای “ده‌شتخان” له شارستانی زه‌ره‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له مه‌عده‌نه‌كانی خسووسی “پابدانای جنووبی”، “چشمه پوونه”، “سه‌را په‌رده”، “باب شكوون”، ” گه‌لله تووت” و ١٢-١٤ خه‌ریكی كارن و به‌و باوه‌ڕه‌ن كه به‌رهه‌مهێنانی مه‌عده‌نه خسووسیه‌كان دوو هێنده مه‌عده‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌ڵام حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه نیوه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ده‌وڵه‌تیه.