رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خاكه‌ڵێوه، كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نه‌كانی ئاسمینون له سه‌ر جاده‌ی كه‌هنووج- به‌نده‌رعه‌باس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و ئه‌م جاده‌یان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه به هۆی بێكار كردنی هه‌زارو ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م سایته‌یه. جێی ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌تی ٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه كه ١٢٠٠ كه‌سیان له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركران.