کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی ڕوونی سووتاوی ئۆتۆمبێل

تجمع کارگران جمع‌کننده روغن‌های سوخته

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆنی سووتاوی ئۆتۆمبێل، رۆژی دووشه‌ممه‌  ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم له‌ تاران، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازییانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، ماوه‌ی ٤ مانگه‌ هیچ داهاتێكیان نه‌بووه‌ و به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ت، كرێكارانیان به‌ به‌شی خسووسی ڕاسپاردووه‌. به‌شداربووان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ و له‌ دژی خسووسی سازی دروشمیان هه‌ڵگرت.

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری سرێش ئاوا

كرێكارانی شاره‌داری “سرێش ئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری قۆروه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری “سرێش ئاوا” ماوه‌ی ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌درانی حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕێژه‌ی ده‌گاته‌ چوار مانگ. شاره‌داری سرێش ئاوا  لانیكه‌م ٦٠ كرێكاری قه‌راردادی هه‌یه‌ و نیگه‌رانی باروودۆخی مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.