كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری به‌رهه‌مهێنان و نه‌درانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی شیركه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هۆكاری ئێعتڕازه‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵت له شیركه‌ت هێپكۆ. ده‌شڵێن: ده‌بێ به زووترین كات گۆڕینه‌وه‌ی كالا به كالا ئه‌نجام بدرێ تا ئه‌م كارخانه‌یه سه‌رله‌نوێی بكرێته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ، هاورده‌كردنی ده‌موده‌زگای سه‌نعه‌تی و مه‌عده‌نی كه توانایی به‌رهه‌مهێنانی له شیركه‌ت گرتووه، به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكرێ.