كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین سازی ئه‌راك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌بۆنه‌ی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌نیسبه‌ت ئاستی هه‌ڵئاوسان له ئێران و خراپی بارودۆخی ژیانیان له حه‌وشه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ٦ مانگی ڕابردوویان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و ڕۆژانه له به‌رده‌م ژووری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كۆده‌بنه‌وه. شایانی باسه پێشتر زیاتر له ٨ هه‌زار كه‌س له‌و كارخانه‌یه خه‌ریكی كار بوونه كه به‌هۆی ده‌ركردنی به‌شێك له‌و كرێكارانه به بیانووی جۆراوجۆر ئێستا هه‌زار كه‌س له‌وێ كار ده‌كه‌ن.