ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی لووله سازی خوزستان له‌ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پێشه‌ییان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان به هۆی سپاردنی به‌شێك له سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی خسووسی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌م كارخانه ماوه‌ی ٨ مانگه كه له كار بیكاركراون به بێ ئه‌وه‌ی داخوازییهكلانیان جێبه‌جی بكرێت.