كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار به ناوی شیركه‌ته‌وه وامێكی زۆری وه‌رگرتووه و ئه‌و سه‌رمایه‌ی بۆ درووست كردنی خانووبه‌ره له شاره‌كانی دیكه ته‌رخان كردووه، به‌ڵام له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی ته‌نیا سایتی سه‌نعه‌تی شاری “ڕۆسته‌م”مه و له ساڵی ١٣٤٠ هه‌تاوی له زه‌وینێكی ٣٢ هێكتاری دامه‌زراوه. پتر له ١٥٠٠ كرێكار به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه مه‌عیشه‌تیان دابین ده‌كه‌ن.