كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “زه‌مزه‌م” له شاری ته‌ورێز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كارفه‌رمای كارخانه به بیانووی كێشه‌وگرفتی ماڵی، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و ژماره‌یه‌كیش هه‌روا بیلاته‌كلیفن. ده‌شڵێن: ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كرێكاران له بارودۆخێكی ناله‌باری ئابووری ده‌ژین و زۆربه‌یان به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌ته‌كان، توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانیان نییه.