كرێكارانی كارخانه‌ی “تراورس شیرگاه” له مازه‌نده‌ران، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له حه‌وشه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئه‌و كارخانه‌یه كه له به‌شی كارگه‌ی “لاجیم” خه‌ریكی كارن، خوازیاری پێڕاگه‌ییشتنی به‌رپرسانی ڕژیم و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوو و ڕایانگه‌یاندووه ماوه‌ی زیاتر له ١٦ مانگه به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌ست و پاداشته‌كاریه‌كانیان دواخراوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیانی نه‌داوه.