ناڕه‌زایه‌تیه كرێكارانی كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز كه حه‌وته‌ی ڕابردوووه ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر درێژه درا و كرێكاران خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز له ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی خهزهڵوهروه ده‌ستیان له کار كێشاوه و مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ و چاكسازی له بواری خانه‌نشینی بوون.