كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، له به‌رانبه‌ر ناڕوونی چاره‌نووس و دواكه‌وتنی زیاتر له ١٠ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه له ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاویه‌وه دراوه‌ته دوو شێركه‌تێكی وڵاتی توركیه و فه‌ڕانسه و له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه به بیانووی زیانی ئابووریه‌وه ئه‌و شێركه‌ته‌یان داخست و زیاتر له ١٥٠ كرێكاری ئه‌و شێركه‌ته كه نزیكه‌ی ١٠ بۆ ١٥ ساڵه له‌وێ خه‌ریكی كارن، بێكار كراون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌و كارخانه‌یه هه‌تا ساڵی ٨٧ی هه‌تاوی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی هه‌ویر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوووه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه به‌هۆی زیانی ئابووری ئه‌و كارخانه‌یه داخرابێت.