كرێكارانی فه‌ننی قه‌راردادیی شیركه‌تی دابه‌شكاریی به‌ر‌قی ئۆستانی تاران، له ناوچه‌ی رۆبات كه‌ریم، مه‌لارد، كه‌هریزه‌ك، شه‌هریار، ئه‌ندیشه و وه‌رامین، له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن و ناڕوون بوونی دۆخی پیشه‌ییان له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته كۆووبوونه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پتر له ٢٠ ساڵ له چالاكیی كرێكارانی شیركه‌تی دابه‌شكاریی به‌رق، هێشتا هه‌وڵێكی جیددی له‌پێناو باشتركردنی باروودۆخی پیشه‌ییان ئه‌نجام نه‌دراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ساڵیانێكی زۆربه به حه‌قده‌ستی نابه‌رابه‌ره‌وه له سه‌خترین باروودۆخدا خه‌ریكی كارن و ژماره‌یه‌ك له هاوكارانیان به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای په‌یگیریی بەردەوام هیچ هه‌نگاوێكی جیددی له‌پێناو باشتربوونی باروودۆخی پیشه‌ییان هه‌ڵنه‌گیراوه.