سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی دائیمی و دامه‌زرانی ڕه‌سمی بوون و ڕایانگه‌یاند: كرێكارانی فه‌سڵی ئه‌و ناوه‌نده هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و بێكاریدان و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.