كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری به‌نده‌ر عه‌باس

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌زای  سه‌وزی شاره‌داری ناوچه‌ی ٣ی به‌نده‌ر عه‌باس، ڕۆژی ١٣ی گوڵان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری هۆرمۆزگان، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه‌ پتر له‌ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و له‌ ساڵی ٩٣ی هه‌تاوییه‌وه‌ سه‌نه‌وه‌اتیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی پاریان هیشتا وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده‌ مانگانه‌ ته‌نیا ٧٠ بۆ ٨٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌كوو حه‌قی سه‌نه‌وه‌اتی دواخراو ده‌خه‌نه‌ سه‌ر حقووقه‌كانیان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *