كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی “فریكۆ سیرجان”، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شێركه‌تی “فیركۆ” له به‌رانبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ست و پاداشته‌كاریه‌كانیان و بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیم و به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته له ئاست چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان چه‌ندین جار هه‌تا ئێستا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌رگرتنی هه‌موو حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانیان بوون و له به‌رانبه‌ر به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسانی ڕژیم له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.