كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “عه‌زیم خودڕه‌و“ی بروودجرد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، شیركه‌تی “عه‌زیم خودڕه‌و” به‌رهه‌مهێنه‌ری قه‌ته‌عاتی خودڕه‌وه كه له ناوچه‌ی “ئۆشترینان“ی سه‌ر به‌و شاره كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌و ناوه‌نده چه‌ند مانگه كه به هۆی كێشه‌ی قه‌زاییه‌وه چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه و نزیكه‌ی ١٨٠ كرێكار بێكار كراون. ناوبراو هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وتی: ڕاگرتنی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه كێشه و گرفتی زۆری بۆ كرێكاران ساز كردووه و مه‌عیشه‌تیانی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.