ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی ئێران خۆدرۆی ته‌ورێز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئێران خۆدرۆی ته‌ورێز خوازیاری هاوسان كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی كارخانه‌كانی دیكه‌ی ئێران خۆدرۆ و جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له هه‌ر سێ شیفتی كارییان له كارخانه‌كه حازر ده‌بن به‌ڵام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانیان به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ناچنه سه‌ر كاره‌كانیان و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه.