ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی شیركه‌تی وه‌به‌رهێنانی میترۆی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕ پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر شه‌ورای ئیسلامی تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه كۆی گشتی خواسته‌كانیان به‌م شێوه ڕاگه‌یاند: گۆڕانی ناسناوی پیشه‌ییان له‌به‌ر بێبه‌ش نه‌بوون له مه‌زایای خانه‌نشینكراوانی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان، حه‌قی دامه‌زراندن، دابین كردنی جلوبه‌رگ، په‌رداختی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانی ساڵه‌كانی ٩٥ تا ٩٩، وه‌رگرتنی داخوازییه‌كانیان له بیمه‌ی ته‌كمیلی هه‌روه‌ها دابین كردنی واكسیناسیۆنی كۆرۆنا بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكاران.