ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر له‌به‌رده‌م بینای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شدار بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌حویل نه‌دانی ماڵه‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌تی په‌یمانكاری پڕۆژه‌كانی مه‌سكه‌نی سپیداری ٢ و٣ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه و به‌وتنه‌وه‌ی “مه‌رگ بۆ زاڵم” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.