كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ ده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌یان دا به مانگرتن و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارهنیان بۆ سه‌ر كار و ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی شیركه‌ت بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبووونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی، پشتیوانی خۆیان له خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری هاووڵاتییانی خووزستانی ڕاگه‌یاند.