ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی به‌شی پارێزگاری هیڵی میترۆی “گۆڵشه‌هر” بۆ “هه‌شتگرد”ی كه‌ره‌ج ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ڕێگه‌كه‌یان به‌سه‌ر هاتووچۆی قه‌تاره‌كان داخست.
كرێكارانی ناڕازی له كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆوه ڕێگه‌ی ئاسنی هاتووچۆی قه‌تاره‌كانیان داخست. به وته‌ی كرێكاران چه‌ند مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌داون و حقی بیمه‌كاینیانیش به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون.