كرێكارانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری گول گۆهه‌ری سیرجان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژخایاندنی پێكهێنانی شوڕای كار به مه‌به‌ستی په‌یگیری مۆتاڵبات و خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێ پێكهاتنی شوڕای كارن و ده‌شڵێن: له ساڵی ٩٥وه نامه‌یان له وه‌زاره‌تی كار وه‌رگرتووه كه ئه‌م شوڕایه پێك بهێنن، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه ئه‌م ناوه‌نده بخه‌نه‌رێ. به پێی یاسای كاری ڕژیم، كرێكارانی شاغڵ له هه‌ر كارگایه‌ك ده‌توانن نوێنه‌ر یاخود شوڕای كاریان بێت، به‌ڵام كرێكارانی گۆل گۆهه‌ر ده‌ڵێن: ده‌یانه‌وێت شوڕای كاریان هه‌بێ، نه‌ك نوێنه‌ر