كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئیران بێرك” له شاری ڕه‌شت، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ند مانگی حه‌قده‌ستكانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی “ئیران بێرك”ی ڕه‌شت ڕایانگه‌یاند: حه‌قده‌ستی په‌رداخت كراوی شه‌ش مانگیان به ئه‌ندازه‌ی حه‌قده‌ستی مانگێكیان نابێت و هه‌رجار بڕه پاره‌یه‌كمان پێ ئه‌درێ كه به له‌به‌رچاو گرتنی گرانی و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، بچووكترین پێداویستییه‌كانی ژیانمان بۆ دابین ناكات. كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان بوون.