كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ڕوودباری زه‌یتوون له ناڕه‌زایه‌تی به‌دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ٥ مانگی كاركردن و ناڕوونی چاره‌نووسی دامه‌زراندنیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی گرێبه‌ستی شاره‌داری ڕوودباری زه‌یتوون له ئۆستانی گیلان كه نزیك به ٧٠ كه‌س ده‌بن له چوارچێوه‌ی یاسای كار له شاره‌داری ڕوودباری زه‌یتوون خه‌ریكی كارن. ئه‌و كرێكارانه به‌هۆی كاركردنیان بۆ په‌یمانكاری ئه‌و شاره‌داریه هه‌ر مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان دوا كه‌وتووه و هه‌ر ئه‌م هۆكاره وای لێیان كردووه گوشارێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئابووری له سه‌ر ژیانیان درووست بێت. كرێكارانی ناڕازی گوڕێنی دۆخی كاركرنیان له گرێبه‌ستی په‌یمانكاری بۆ گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ شاره‌داری به‌ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی ده‌ربازبوونیان له‌و دۆخه ده‌زانن.