ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری په‌ره‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٢ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری په‌ره‌ند وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده ته‌نیا به‌ڵێنیان پێ داون. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: چیتر به‌ڵێنی دروومان ناوێت و تا گه‌یشتن به‌خواسته‌كانمان درێژه ئه‌ده‌ین به كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆمان.