به پێی ڕاپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “میاندووئاو”، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داری “میاندووئاو” ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له‌م باره‌وه ده‌ڵێن: به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له باروودۆخی خراپی ئابووری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخه‌كان، ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری به هه‌ڕه‌شه وه‌ڵامی داخوازییه‌كان داوه‌ته‌وه.