كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری لووشان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٧ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری لووشان له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، شاره‌دار به‌ڵێنی به کرێكاران دابوو كه له ماوه‌ی دوو حەفتە دا خواستەکانی كرێكاران به تواوی جێبه‌جی ده‌كات به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جی نه‌كردووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه دوایین حقووقێك كه وه‌ریان گرتووه حه‌قده‌ستی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٩ بووه و شاره‌داری مانگێك له‌وه پێش په‌رداختی كردووه به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی داخوازییه‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.