كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “قه‌ڵا خواجه”ی سه‌ر به شاری “ئه‌ندیكان”ی پارێزگای خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی شه‌ش مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌دارییه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٤٠ كرێكار كه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داری “قه‌ڵا خاجه” كار ده‌كه‌ن، لانیكه‌م شه‌ش مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و به‌شێك له حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكاران، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.