كۆمه‌ڵێك له‌كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری “فاڕووج”ی سه‌ر به ئۆستانی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری “فاڕووج” كه ڕێژه‌یان ٦٠ كه‌سه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و ئۆستانه هۆكاری دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، گۆڕانی شاره‌دار و باروودۆخی كۆرۆنا ده‌زانن و ئه‌و بابه‌تانه بۆ كرێكاران ته‌نیا بیانووه و هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نج به باروودۆخی خراپی كرێكاران نادات.