كرێكارانی شاره‌داری شووشته‌ری سه‌ر به ئۆستانی خووزستان، به كۆبوونه‌وه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به باروودۆخی پیشه‌ییان و جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌ندامانی شۆرای شار به هۆی كه‌م كاری له گۆڕینی شاره‌دار ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌ركی شۆرای شار سه‌ره‌نج دان به كرێكاران له‌م باروودۆخه خراپه‌ی ئابوورییه و جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی كرێكاران له ئه‌وله‌ویته‌كانی كاری ئه‌ندامانی شۆرای شاره. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه دا كرێكاران خوازیاری ده‌ست به‌جێی هه‌ڵبژاردنی شاره‌داری نوێ بوون.