كرێكارانی شاره‌داری “سه‌نخواست” له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تیبه نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه نزیك به ١٠ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و شاره‌داری به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی حقووقه‌كانیان په‌رداخت ناكات و كاتێك ناره‌زایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن به ده‌ركردن و بێكار كردن هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ر ساڵی نوێ كرێكاران نیگه‌رانی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیانن.