ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری ده‌ماوه‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی گرێبه‌ستی په‌یمانكاری به‌شی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری ده‌ماوه‌ند له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو و تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و په‌یمانكاره له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌م ساڵ هه‌تا ئێستا، حقووقی لانیكه‌م ١٤٠ كرێكاری ئه‌و به‌شه په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی هه‌تا ئێستا به‌و مه‌به‌سته چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.