ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنی حقووقی شه‌ش مانگی ڕابردوویان ، شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی له ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌دارییه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه به هۆی هه‌ڵئاوسان و خراپی بازاری خانوو به‌ره و كه‌م بوونی سه‌رچاوه‌ی داهات و بودجه‌ی ئه‌و شاره‌دارییه توانای دابین كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران نییه .