كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشه‌هر، رۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و بۆ باری چه‌نده‌م له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری خوڕه‌مشه‌هر بۆ ماوه‌ی ٦ مانگه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه هه‌ر ئه‌وش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژین، شایانی باسه كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه له ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاویه‌وه هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌نیوه‌چڵی وه‌رگرتووه و سه‌ره‌ڕای گۆڕینی چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌و شاره‌داریه به‌ڵام هه‌تا ئێستا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.