كرێكارانی به‌شی پاكوخاوێنی شاره‌داری “باشت” له پارێزگای “كه‌هگیلوویه و بویرئه‌حمه‌د” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یك ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به “سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی” ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ڕایانگه‌یاندووه ئێستا سه‌ره‌ڕای ٣٠ ڕۆژ كار كردن له مانگێكدا ته‌نها پاره‌ی یه‌ك حه‌وتوو له حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئمین ئیجتماعی ئه‌درێت و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه كه مانگانه وه‌كوو حه‌قده‌ست وه‌ری ده‌گرن ده‌بێته یه‌ك میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن كه ته‌نانه‌ت به‌شی ژیانی تاكه‌كه‌سێكیش ناكات ژیان ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته ژێر گوشارێكی قورسی ئابووریه‌وه.